رووداو - هەولێر
پیێرلۆیجی کۆلینا، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی و ماسیمۆ بۆساکا بەڕێوەبەری ناوبژیوانانی فیفا سەرکەوتنی بەکارهێنانی سیستەمی ڤاریان لە هاوکاریکردنی ناوبژیونان لە مۆندیالی 2018 راگەیاند.
دەستەی ناوبژیوانانی فیفا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان دەربارەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی بۆ هاوکاریکردنی ناوبژیوانان لە یارییەکانی مۆندیال ئەنجامدا و کۆلینا رایگەیاند، بەکارهێنانی سیستەمەکە زۆر هاوکاریی ناوبژیوانانی کردووە، ئەگەر سیستەمی ڤار نەبووایە بەدڵنیاییەوە ئەنجامی هەندێک یاریی بەهۆی ئۆفساید و هەڵەکانی دیکەوە دەگۆڕا.
لە کۆنگرەکە رۆژنامەڤانییەکەدا راگەیێندرا لەقۆناخی کۆمەڵەکاندا 335 حاڵەت لە یارییەکاندا هاوکاری ناوبژیوان کراوە کە 6.9 بۆ هەر یارییەک دەکات و 17 حاڵەتی فەرمی تۆمارکراوە و 14 حاڵەتیشی گۆڕیووە و تەنیا 3 حاڵەت بە دروست هەژمارکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ