درێسی فەرەنسا جوانترین و كۆتدیڤوار ناشیرینترینە

29-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مۆندیال
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

بە پێی راپرسییەك كە رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كە لەنێو 32 هەڵبژاردە بەشداربووەكەی مۆندیالدا درێسی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكانی فەرەنسا جوانترینەو درێسی هەڵبژاردەی كوتدیڤواریش ناشیرینترینیانە.

ئەو راپرسییە لەلایەن رۆژنامەی ماركای ئیسپانییەوە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی هەوادارانی تۆپی پێ و مۆندیال جوانترین و ناشیرینترین درێسی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی بەرازیل دەستنیشان بكەن، دوای تەواوبوونی راپرسییەكە ئەنجامەكان دەریانخست كە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنسا، كە لە دیزاینی كۆمپانیای نایكی ئەمریكییە لە سەرووی لیستی جوانترینەكانی مۆندیال دێت.

 درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پلەی دووەم و درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە پلەی سێیەم دێت. هەر بە گوێرەی ئەو راپرسییە ناشیرینترین درێسەكانیش درێسی هەڵبژاردەی كۆتدیڤوارە، دوای ئەویش درێسی هەڵبژاردەكانی جەزائیر، كۆریای باشوور، ئێران، سویسرا و ئیكوادۆر بە ناشیرینترین درێسەكانی مۆندیال دەستنیشانكراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە