دوای کرانە دەرەوەی لە جامی ئاسیا، ئێران جیهان شۆک دەکات

29-01-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێران، جامی ئاسیای 2019
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای کرانە دەرەوەی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیای 2019 لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ژاپۆن، ئەو هەڵبژاردەیە جیهان تووشی شۆک دەکات.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران دوای دەستلەکارکێشانەوەی کارلۆس کیرۆش لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە، لەگەڵ سێ راهێنەری بەناوبانگ گفتۆگو دەکەن بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە وەربگرێت.

مازیار نەزمی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی وەرزشی ئێران لە توویتێکدا نووسیوویەتی، بەهێزەوە هەڵدەستنەوە و سێ راهێنەری بەناوبانگ لەپلاندان بۆ ئەوەی گفتۆگویان لەگەڵ بکرێت و پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە وەربگرن، ئەوانیش زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید، خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد و یورگن کلینسمان، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمریکان.



جگە لەم راهێنەرانە، ناوی هەریەکە لە لۆران بلان و هێرڤی رینادیش بە هەڵبژاردەکە بەستراوەتەوە.

دوای ئەوەی ئێران لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیای 2019 بەرامبەر ژاپۆن بە 3-0 دۆڕا، کارلۆس کیرۆش ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە کرد و دوای 8 ساڵ کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکە وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئێرانییەکان هێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە