مانچێستەر یونایتد 13 ملیۆن دۆلاری داوەتە تێن هاگ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئێریک تێن هاگ یانەی مانچێستەر یونایتد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ناچاربووە بڕی 10،4 ملیۆن پاوەند، کە دەکاتە 13.1 ملیۆن دۆلار، بداتە ئێریک تێن هاگ و یاریدەدەرەکانی، دوای دوورخستنەوەیان لە مەشقدانی یانەکە.
 
تۆڕی 'ئاتلێتیک' ئاشکرایکردووە، لە دوای ئاشکراکردنی خەرجی و داهاتەکانی یانەکە لە ماوەی رابردوودا، روون بووەتەوە یانەکە زیاتر لە 21 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ گۆڕینی راهێنەرەکانی.
 
بەپێی ئەوەی لە راپۆرتی دارایی یونایتددا ئاماژەی بۆ کراوە، یانەکە بڕی 11 ملیۆن پاوەندی داوە بە سپۆرتینگ لیسبۆنا لەپێناو دەستبەرداربوون لە رۆبین ئامۆریم و شەش لە یاریدەدەرەکانی.
 
لە دوای دوورخستنەوەی داڤید مۆیس لە مەشقدانی یانەکە لە 2014، یونایتد تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ قەرەبووکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرانەی لە مەشقدانی یانەکە دوورخراونەتەوە.
 
تێن هاگ پێنجەم راهێنەرە لە مەشقدانی یونایتد دووردەرخرێتەوە، پاش وازهێنانی سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە مەشقدانی یانەکە.
 
رالف رانگنینگ یەکێکی دیکەبوو لەو راهێنەرانەی بەهۆی دوورخستنەوەی لە مەشقدانی یونایتد، قەرەبووکرایەوە.
 
مانچێستەر یونایتد، لە دوای رۆیشتنی فێرگسۆنەوە بەردەوام کێشەی لە دەستنیشانکردنی راهێنەران و نەگەیشتنەوە بەنازناوی پرێمەرلیگ هەیە و تاوەکو ئێستا هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە ئەو نازناوە بۆ یانەکە بەدەست بهێنێت.
 
رۆبین ئامۆریم، نوێترین راهێنەرە مەشقدانی یونایتد وەردەگرێت و لە یەکەم یاریدا، ئەو راهێنەرە لەگەڵ ئیپسویچ تاون، بەگۆڵێک یەکسانبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە