یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بەتواناکانی وێسلی سنایدەری یاریزانی یانەی گاڵاتەسەرای تورکی دەدات.
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لەهەواڵێکیدا ئاماژە بەوەدەکات مانیونایتد دەیەوێ لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا سنایدەری هۆڵەندی بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی و لەبەرامبەریدا دەستبەرداری یەکێک لەیاریزانەکانی دەبێت.
رۆژنامەکە زیاتر ئەوەی دووپاتکردوەتەوە کە مانیۆ دەیەوێ ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا یاخود سۆنی ئەندرسۆن بە سنایدەر بگۆڕێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانەی کە نزیک بێت لە جێهێشتنی مانچستەر، ئەندرسۆنی بەرازیلیە، چونکە لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزە لەسەر کورسی یەدەگبووە.
مانیۆ لەماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەی نەبوونی درووستکەری یارییەوە ناڵاندویەتی بەتایبەت لەو کاتەی پۆڵز سکۆڵز وازی لەیاریی کردن هێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ