رووداو -سلێمانى
یانەی دالکورد، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گەیشته خولی پلە نایابەکانی سوێد ناسراو بە (ئەلسڤانسکان) کاتێک ئەمڕۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانی به گۆڵێكى بێوه‌ڵام له یانەی گایس گۆتێنبێرگى برده‌وه .
یارییەکە لەنێو یاریگەی دۆمنارڤسڤالنی تایبەت بە دالکورد لەگەڕی 29ی خولەکەدا ئەنجامدرا، دالکورد بە یەکسانبوونیش لە یارییەکەدا بۆ یەکەمجار لەمێژوودا دەگهیشته خولی پلە نایابی سوێد ، به‌ڵام له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه راوێژ لاوان به گۆڵێك تۆڕى گایسى هه‌ژاند و هانده‌رانى نێو یاریگه‌ى هێنایه جۆش و خرۆش و ناوبژیوانیش به‌و ته‌نیا گۆڵه یارییه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى دالكورد به كۆتا هێنا و به فه‌رمى یانه‌كه به لۆگۆ و ئاڵاى كوردستانه‌وه گه‌یشتنى بۆ وه‌رزى داهاتوو یانه نایابه‌كانى سوێد مسۆگه‌ر كرد.
له ریزه‌كانى دالكورد پێشرەو عەزیزی، کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کاپتنی یانەکەیە، راوێژ لاوان و رێوان ئەمینیش دوو یاریزانی دیکەی کوردی نێو ئەو یانەیەن، ئەمە جگە لەوەی یاریدەدەری راهێنەری یانەکەش کە ئەمیر ئازرەفشانە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ