خۆردی ئەلبا بۆ ژێردەستی مۆرینیۆ

28-10-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئەلبا-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

خۆزی مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچێستەریونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت خۆردی ئەلبای یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بباتە ریزی یانەکەی خۆیç

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، مۆرنیۆ دەیەوێت ئەو بۆشاییەی کە چەند وەختە لە باڵی چەپدا هەیەتی بە هێنانی خۆردی ئەلبای یاریزانی بارسیلۆنا پربکاتەوە.

هەر بەگویڕەی هەمان سەرچاوە ئەلباش بە گەرمی پێشوازی لە داواکەی مانچێستەر یونایتد دەکات و دەیەوێت ئەم وەرزە لە خولی ئینگلتەرا یاری بکات.

خۆردی ئەلبای 29 ساڵ لە ساڵی 2012 وە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات و بەشداری 209 یاری  ئەنجامداوە و 9 گۆڵی تۆمارکردووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە