جه‌رجیس ره‌شید: ئه‌مجاره ده‌مه‌وێ له ده‌ستی خێرا و شناولێدان ریكۆرد بشكێنم
رووداو ـ دهۆك
جه‌رجیس ره‌شید، یاریزانى شناولێدان و خاوه‌ن 2 ریكۆردی گینس، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند به‌نیازه له داهاتوویه‌كى نزیكدا 2 ریكۆردی دیكه‌ی جیهانى بشكێنێت و گوتی "هیچ كه‌سێك هاوكارى نه‌كردوومه، ئه‌مجاره سوپرایزم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ى هاوكارم ده‌بێت".
جه‌رجیس ره‌شید، جارێكى دیكه چانسى خۆى تاقیده‌كاته‌وه بۆ شكاندنى 2 ریكۆردى دیكه‌ی جیهانى، كه تاكه یاریزانى كورده بتوانێت له ماوه‌ى 2 ساڵدا 2 ریكۆردی جیهانى بشكێنێت، ئه‌مجاره له توركیا ده‌چێته نێو كێبڕكێیه‌كانى په‌رتووكى گینسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌م پێشبڕكێیه‌دا 2 نازناوى دیكه به ناوى خۆى تۆماربكات.
جه‌رجیس ره‌شید، كوڕه كوردی دانیشتووى پارێزگاى دهۆك، تایبه‌ت به (رووداوى وه‌رزشى) گوتی "ئێستا له ئاماده‌كارى به‌رده‌وامم بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له 2 پێشبڕكێی جیهانى بكه‌م له توركیا، كه بڕیاره ئه‌م پێشبركێیه له‌دواى ته‌واوبوونى یارییه‌كانى مۆندیال و پاش گه‌یشتنى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى په‌رتووكى گینس بۆ توركیا، ده‌ستپێبكات". ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی "سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه تاقى ده‌كرێمه‌وه، ئینجا به‌شدارى له‌و چالاكییه‌یاندا ده‌كه‌م، كه له‌وانه‌یه له شارى ئیسته‌نبۆل یان ئه‌نتالیا به‌ڕێوه‌بچێت. من وه‌ك تاكه یاریزانی كورد له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به‌شداری ده‌كه‌م، كه خاوه‌ن 2 ریكۆردم له ساڵى رابردوو له ئیمارات".
جه‌رجیس ره‌شید، گوتیشی "هه‌لێكى باشم له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى 2 ریكۆردى دیكه‌ش به‌ناوی خۆم بكه‌م، كه ئه‌مساڵیش له خێراترین ده‌ست و شناولێدان به‌شدارى ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێ ببمه تاكه كورد له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا خاوه‌نی 4 ریكۆردی گینس بم".
ئه‌و وه‌رزشوانه كورده، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ساڵى رابردوو 50 هه‌زار دۆلاری له گیرفانی خۆی خه‌رجكردووه‌و كه‌س هاوكاری نه‌كردووه "ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 10 هه‌زار دۆلارم سه‌رفكردووه‌و 20 هه‌زارى دیكه‌شم ده‌وێ. تاوه‌كو رۆژى پێشبركێیه‌كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیانه‌وێ ببنه سپۆنسه‌رم، به ناوى ئه‌وان به‌شدارى ده‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا سوپرایزم ده‌بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ