رووداو-هەولێر
مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا خۆی بە هۆکاری دۆڕانی هەڵبژاردەکەی دەزانێت.
نۆیەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی ئەڵمانیا گوتی" هەموومان زۆر خەمبار و توڕەین تووشی شۆکی کردین ، بەڵام ئەم ئەنجامە باجی هەڵەی خۆمان بوو چونکە زۆر خاو و گێژ یاریمان دەکرد، لەگەڵ هەر هەڵبژاردەیەک بەو شێوەیە یاری بکەین هەمان ئەنجامدەبێت، هەروەها بێئاگایی منیش هۆکارێکی دیکەی دۆڕانەکەمان بوو".
گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە گوتیشی" کاتێک چووینە کاتی زیادکراو وامزانی هیچ روونادات و تۆڕی گۆلەکەم جێهێشت، بەڵام لە ناکاو هێرشی هەڵگەڕاوە هاتوو تووشی ئەو شکستە هاتین".
دوێنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بوویەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی کۆرییەکان کۆتایی هات و ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ