داوای 1 ملیار یۆرۆ لە سێرخیۆ رامۆس دەکرێت

28-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رامۆس و سەڵاح-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی ریال مەدرید بە بڕی 1 ملیار یۆرۆ سزا دەدرێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پارێزەری محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوول لای  فیدرسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا سکاڵای لە دژی رامۆس تۆمارکردووە بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشی سەڵاحی کرد.

 هەروەها میرەر نووسیویشیەتی، باسم وەهبا پڕێزەرە میسرییەکەی سەڵاح جگە لە سکاڵا تۆمارکردن داوای 1 ملیار یۆرۆ دەکات وەک قەرەبوویەک بۆ پێکانی یاریزانەکە.

 باسم قسەی بۆ یەکێک لە تەلەڤزیۆنەکانی میسر کردووە گوتوویەتی" رامۆس بە ئەنقەست سەڵاحی تووشی پێکان کردووە، دەبێت لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئەنجامیداوە سزا بدرێت، من هەموو کەیسەکانم ئامادەکردووە داومە بە فیفا، بۆ ئەوەی رامۆس سزا بدەن و قەرەبووی ئەو رووداوە بکاتەوە  بە 1 ملیار یۆرۆ".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە