ئەستێرەکانی تۆپی پێ رەمەزان پیرۆز دەکەن

28-05-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئۆزێل-ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو-هەولێر

یاریزانان و یانە گەورەکانی ئەوروپا مانگی رەمەزانیان لە موسڵمانان پیرۆز کر.

مەسعود ئۆزێل، یاریزانی بەرەچەڵەک تورک و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مانگی رەمەزانی لە هەوادارنی پیرۆز کرد و گووتی" رەمەزانێکی خێر و خۆشی بۆ تەواوی موسڵمانان دەخوازم".

هەروەها  هەردوو یانەی ئینگلیزی، یانەی مانچێستەرسیتی و مانچێستەر یونایتد لە تۆری کۆمەڵاتی ئەم مانگەیان پیرۆزکردوو نووسیویانە"مانگی رەمەزان پیرۆز بێت".
یاریزانێکی دیکەی تورک ئاردە تورانی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەخێرهاتنی مانگی رەمزانی کردو نووسیویەتی" رەمەزان مانگێکی خۆشە، سەبرە، بەرەکەتە، بەخێر بێیت مانگی پیرۆز".

فابیۆ کاناڤارۆی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی تانژین گوانژیانی چینیش بە هەمان شێوە مانگی رەمەزانی لە تەواوی مووسڵمانان پیرۆ کرد و هیوای خواست مانگی ئاشتی بێت دووربێت لە هەموو کارێکی تیرۆرستی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە