رووداو - هەولێر
سێرجیۆ رامۆس، کاپنتی یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بەر لە یارییەکەی ئەمشەو ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گوتی دۆڕاندنمان مایەی شکست نییە.
رۆژنامەی مارکا لێدوانەکەی رامۆسی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: زۆربەباشی بۆ یارییەکە ئامادەین ساڵی 2014 لە لیسبۆنە مێژوومان نووسییەوە، ئەمشەویش بەشێوەیەک یاریدەکەین کە پێشتر هیچ نازناوێکی پاڵەوانیەتییەکەمان نەبردبێتەوە.
کاپتنەکەی لۆس گالاکتیکۆس ئەوەشی راگەیاندووە ئەوان دەزانن زیدان داوای چیدەکات، دەبێت یاریبکەین و کەمترین هەڵە بکەین و هەوڵبدەین بە کۆمەڵ یارییەکە ئەنجامبدەین.
لە کۆتایی قسەکانیدا رامۆس ئەوەی راگەیاند، دۆڕاندنمان لە یارییەکەدا مانای شکست نییە، بەڵام لە دەستدانی هەلێکی مێژووی و گەورەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ