پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی لیگ ئا

28-04-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی پاریس سانجێرمان توانی نازناوی لیگ ئا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی یانەی مۆناکۆی رکابەری تووشی شکست هات. 
 
لە میانی یارییەکانی گەڕی 31ـی خولی فەرەنسی، مۆناکۆی دووەمی ریزبەندی خولەکە بووە میوانی لیۆن و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-2 پێدۆڕاند. بەهۆی ئەوەی تەنیا سێ یاری ماوە و 12 خاڵ لە پێش مۆناکۆی نزیکترین رکابەرییەوە، پاریس سانجێرمان وەک پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

 

لەبارەی بردنەوەی نازناوەکەوە، ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت "بردنەوەی نازناوی لیگ ئا شتێکی نایابە، بەڵام بردنەوەی بۆ 12ـمین جار تایبەتتری دەکات. پیرۆزبایی لە هەموو یاریزانان، لویس ئێنریکیی راهێنەر و ستافەکەی، لویس کامپۆس و هاوکارەکانی و هەموو ئەوانەی بەشێکن لەم یانەیە دەکەم."
 
بەم شێوەیە، یانەی پاریس سانجێرمان بۆ سێیەمین ساڵ لەسەریەک و بۆ 12ـین جار لە مێژوویدا نازناوی لیگ ئای بەدەستهێنا و درێژەی بە ریکۆردەکەی خۆیدا بۆ بردنەوەی زۆرترین نازناوی خولی فەرەنسی لە مێژوودا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە