دوای دەست لەکارکێشانەوەی چاڤی، توخێل باس لە چوونی بۆ ئیسپانیا دەکات

28-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای دەست لەکارکێشانەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا، تۆماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی و یانەی بایرن میونشن لەبارەی چوونی بۆ ئیسپانیا قسە دەکات. 
 
توخێل لەبارەی بەجێهێشتنی ئەڵمانیا و پەیوەندیکردن بە خولی ئیسپانی دەڵێت "چوون بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا جارێکی دیکە سەرنجم رادەکێشێتەوە. ئیسپانیا خاوەنی خولێکی ناوازەیە."
 
راهێنەری بایرن میونشن زیاتر دەڵێت "لە روانگەی منەوە و بەپێی ئەو ئەزمونەی لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکان هەمە، ئەوان خاوەنی باوەڕبەخۆبوونێکی زۆرن، کاتێک لەگەڵ یاریزانێکی ئیسپانی قسە دەکەم، هەست دەکەم لە نزیکەوە کاریان لەگەڵدا دەکەم."
 
ئەم قسانەی توخێل لە کاتێکدایە کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە بەجێدە‌هێڵێت، بۆیە ناوی توخێلیش بەو یانەیەوە بەستراوەتەوە بەتایبەتی کە بایرن میونشن نەیتوانیوە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە بوندێسلیگا پارێزگاری لە پلەی یەکەم بکات و دوو خاڵ لە دوای بایەر لیڤەرکوزنی پێشەنگەوە دێت، جگە لەوەش لەسەر دەستی یانەی ساربروکێن لە جامی ئەڵمانیا کراوەتە دەرەوە کە ئەو یانەیە لە پلەی دەیەمی خولی پلە سێی ئەڵمانیا دێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە