ریال سۆسیداد راهێنەرەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە

27-12-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئاسێر گاریتانۆ-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ریال سۆسیداد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە راهێنەرەکەی لەئەرکەکەی دوورخستەوە.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی یانەکەدا هاتووە،  دوای ئەوەی یانەکەمان ئاسێر گاریتانۆی راهێنەری لە کارەکەی دوورخستەوە، ئیمانۆل ئالگواجیلی ئیسپانی وەک راهێنەری یانەکەی دەستنیشانکرد.

هەر لە روونکردنەوەکدا زیاتر هاتووە، ریال سۆسیداد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە لالیگا راهێنەرەکەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.

یانەی ریال سۆسیداد لە 17 یاریدا ، 5 بردنەوە 8 دۆران 4 یەکسانبوونی هەیە و لە ریزبەندیدا پلەی 15 یەمی گرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە