كارزان كانه‌بی
رووداو ـ هه‌ولێر
جوتیار جه‌زا، یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند یانه‌ى جه‌وییه و نه‌فت داواكاریان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارییان بۆ بكات، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارى كۆتایی نه‌داوه كه بۆ كام یانه‌ی عێراقی یاری ده‌كات.
جوتیار جه‌زا، ئاماده نه‌بوو به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستێكی 40 ملیۆن دیناری به‌رده‌وام بێت له یاریكردن بۆ یانه‌ی نه‌فت، چونكه ده‌یویست یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی بكات، ئه‌وكاته‌ی بڕیاربوو به‌شداری له خولی نایابی عێراقدا بكات، به‌ڵام بێبه‌شكردنی یانه‌ی سلێمانی له خولی عێراق ئه‌م یاریزانه‌ى بێهیوا كرد.
ئه‌و یاریزانه له‌و باره‌وه به (رووداوی وه‌رزشی) گوت "یانه‌ى نه‌فتى شارى به‌غدا داواى گرێبه‌ستى لێكردم، چوومه شارى به‌غداو گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌كه كرد، به‌ڵام ئاسووده نه‌بووم، چونكه یانه‌كه پاره‌ى له من زیاتری دابوو به یاریزانانى دیكه. دواى گه‌ڕانه‌وه‌شم په‌یوه‌ندیم به یانه‌ی سلێمانییه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى یاری بۆ بكه‌م له خولى عێراقی، به‌ڵام به‌داخه‌وه سلێمانی دوورخرایه‌وه". ئه‌و گوتیشی "من به‌رده‌وامم له مه‌شقه‌كانم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، كه ئه‌مساڵ تیپه‌كه به‌شداره له خولى پله یه‌كى كوردستان".
له‌باره‌ى گرێبه‌ستی یانه‌ى جه‌ویه‌ى شارى به‌غداش، جوتیار جه‌زا به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "یانه‌ى جه‌ویه داوای گرێبه‌ستی لێكردوومه، به‌ڵام هێشتا به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵیدا رێكنهكهوتوومه بۆ ئه‌وه‌ى یارى بۆ بكه‌م، به‌داخه‌وه حه‌زم ده‌كرد بۆ یانه‌یه‌كى كوردستانى یارى بكه‌م".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ