ڤیدیۆ؛ گرانادا خاڵێکی گرنگی لە ئاتلێتیک بیلباو وەرگرت

27-11-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاتلێتیک بیلباو لالیگا
A+ A-
رووداو دیجتاڵ

لە یاریی دەستپێکی گەڕی 15ـی لالیگادا، یانەی گرانادا خاڵێکی گرنگی لە ئاتلێتیک بیلباو  وەرگرت و لەنێو یاریگەی سان مامێسدا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵیدا یەکسانبوو.
 
رائول گارسیا 10 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بیلباو تۆماربکات، بەڵام دارین ماچیچی یاریزانی ڤێنزویلی لە خولەکی 25 ئەنجامەکەی بۆ تیپی میوان یەکسانکردەوە، ئینجا خۆرخێ مۆلینا دوای 9 خولەک گۆڵی دووەمیشی بۆ گرانادا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 76 لویس ماکسیمیلیانۆی یاریزانی گرانادا بە هەڵە گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بیلباو لە گۆڵی خۆیان تۆمارکرد.
 
بەم ئەنجامە ئاتلێتیک بیلباو ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 20 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیی، گراناداش بە 12 خاڵ لە پلەی 16ـەم دێت.

 

یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش - سێلتا ڤیگۆ 16:00
ڤالێنسیا - رایۆ ڤاییکانۆ 18:15
لالیگا.. مایۆرکا - خیتافی 20:30
ڤیاڕیال - بارسێلۆنا 23:00

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە