لوئەی سەڵاح نوێیكردەوە

27-10-2014
نیشانەکردن لوئەی سەڵاح
A+ A-

یانەی هەولێر رایگەیاند گرێبەستی لوئەی سەڵاح هێرشبەری یانەكەی نوێكردەوە، دوای ئەوەی دەنگۆی رۆیشتنی بۆ یانەیەكی دیكەی عێراق هەبوو.

لە رۆژانی رابردوودا دەنگۆیەكی بەهێز بوو كە لوئەی سەڵاح هێرشبەری یانەی هەولێر پەیوەندی بە یانەی جەوییەی بەغدا دەكات، بەڵام یانەی هەولێر رایگەیاند لوئەی وەرزێكی دیكەش لەگەڵ ئیمپراتۆر دەمێنێتەوە و گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوە.

رێبین رەمزی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بۆ رووداو ئاشكرایكرد، لوئەی سەڵاح وەرزێكی دیكەش گرێبەستەكەی نوێكردەوە و هیوای ئەوەش دەخوازێت تا كۆتایی ژیانی وەرزشی خۆی، هەر لە یانەی هەولێردا بمێنێتەوە.

لوئەی سەڵاح دوێنێ لە یەكەم یاریی یانەكەی لە وەرزی نوێی خولی عێراقدا بەشداریكرد و گۆڵێكیشی تۆماركرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە