سیستمی ڤار له‌ چامپیۆنزلیگ و یۆرۆدا به‌كارده‌هێندرێت

27-09-2018
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن سیستمی ڤار فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا یوێفا چامپیۆنزلیگ
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، یوێفا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، سیستمی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی "ڤار" له‌ چامپیۆنزلیگ و جامی یۆرۆدا به‌كارده‌هێندرێت.

یوێفا ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی ته‌نفیزی فیدراسیۆنه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیی داوه‌ سیستمی ڤار لو سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" و هه‌روه‌ها له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2020 به‌كاربهێندرێت.

ئالێسكانده‌ر چێڤرینی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا له‌ لێدوانه‌كانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فیدراسیۆنه‌كه‌ی گوتی: "ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی پشتبه‌ستن به‌ سیستمی ڤار له‌ ئابی 2019، واده‌كات كاتێكی باشمان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی باش به‌كاربهێنین.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە