به‌رازیلییه‌كان له نیمار دا سیلڤاى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌یان تووڕه‌ن و پێیانوایه شایه‌نى ئه‌وه نه‌بوو نیشانه‌ى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى سامبا وه‌ربگرێت و ماڵپه‌ڕێكی به‌رازیلیش به "پێلێی ساخته" ناوی ده‌بات.
ئه‌و كاته‌ى نیمار ژماره‌ى گۆڵه‌كانى گه‌یانده 43 گۆلأ له ته‌مه‌نى 23 ساڵیدا، ریكۆردی پێلێی ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی به‌رازیل و جیهانى شكاند، كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ته‌نیا 41 گۆڵی بۆ به‌رازیل تۆماركردبوو. ته‌نانه‌ت پێش رۆناڵدۆی دیارده‌ى تۆپی پێی به‌رازیلیش كه‌وت، كه له‌نێو بهرازیلییهكاندا به "پێلێی سپی" ناسراوبوو، ئه‌ویش ته‌نیا 29 گۆڵی له ته‌مه‌نى ئێستاى نیماردا تۆماركردبوو. هه‌روه‌ها رۆماریۆی به‌ناوبانگیش ته‌نیا 6 گۆڵی له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌بوو. ئیدی نیمار بووه خه‌ون و هیواى به‌رازیلییه‌كان، كه پێیانوابوو سه‌روه‌رییه‌كانى پێلێ و رۆناڵدۆ بۆ به‌رازیل ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌موو به‌رازیلییه‌كان خۆشیانویست و به "پێلێی نوێ" ناویانبرد. به‌ڵام وادیاره نیمار ئه‌و كه‌سه نییه كه دڵی به‌رازیلییه‌كان خۆش بكات، چونكه هه‌ندێك له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كانى به‌رازیل له دواى كارته سووره‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كۆلۆمبیا و سزادانى به را‌گرتن له 4 یاری، نیماریان به "پێلێی ساخته" ناوبرد‌و رایانگه‌یاند "هه‌رگیز نیمار به‌و ئاكار و ره‌فتارانه نابێته پێلێیهكى نوێ بۆ به‌رازیل".
به قسه‌ى یه‌كێك له رۆژنامه‌كان "نیمار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپه كه به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سامبا بێت له‌م كۆپا ئهمریكایهدا، چونكه ئه‌و بێ هۆكار شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی له یارییه‌كه‌دا نایه‌وه، ناوبانگی تۆپی پێی به‌رازیلی ناشیرین كرد و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلیشی له تواناكانى خۆی بێبه‌شكرد، كه نیوه‌ى هێزی به‌رازیل پێكده‌هێنێت و ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانانى جیهان".
ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌ش به‌مشێوه‌یه باسی نیمار ده‌كات "هه‌موومان له‌بیرمانه كه له مۆندیالدا نیمار تووشی پێكان بوو، چی به‌سه‌ر به‌رازیل هات، كێ ده‌ڵێت ئه‌مجاره‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره نابێته‌وه، ئه‌وكات نیمار گه‌وره‌ترین تاوانباره، چونكه دووركه‌وتنه‌وه‌ى له مۆندیال به ویستى خۆی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌هۆی نا به‌رپرسیاریه‌تى و هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵانه‌ى چاره‌نووسی به‌رازیلی خسته مه‌ترسییه‌وه".
ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌ش تووڕه‌بوونى به‌رازیلییه‌كان له نیمار راگه‌یاندووه‌و نووسیویه‌تى "نیمار.. هه‌موومان چاوه‌ڕێ بووین تۆ ببیته پێلێیهكى دیكه بۆ به‌رازیل، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێلێی ساخته ده‌رچووى".
هه‌ندێك له چاودێرانیش ئۆباڵی ئه‌و گوناحه‌ى نیمار ئه‌نجامیداوه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كارلۆس دۆنگاى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سامبا، به‌وه‌ى نیشانه‌ى كاپتنى دایه ده‌ست نیمار له كاتێكدا زۆر یاریزانى دیكه هه‌ن كه ئه‌زموونیان هه‌یه و ده‌یانتوانى له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیدابن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن "دۆنگا نه‌ك هه‌ر زۆر لایه‌نى خراپ و خاڵى لاوازی هه‌ڵبژارده‌كه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كردووه له دواى شكسته گه‌وره‌كه‌ى مۆندیال، به‌ڵكو هه‌ندێك كێشه‌ى دیكه‌شی بۆ زیادكردن له‌سه‌رووشیانه‌وه فشارخستنه سه‌ر باشترین یاریزانى تیپه‌كه‌ى كه نیماره، ئه‌ویش به پێشكه‌شكردنى نیشانه‌ى سه‌ركردایه‌تى".
به قسه‌ى ئه‌و چاودێرانه بێت "نیمار كه ئه‌مساڵ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌رى له‌گه‌ڵ بارسێلۆناى ئیسپانى پێشكهشكردو هه‌موو میدیاى جیهان كه‌وته په‌سن و پێداهه‌ڵگوتنى، نه‌ده‌بوایه دۆنگا ئه‌وه‌نده‌ى دیكه فشارى بخاته سه‌ر و نیشانه‌ى كاپتنایهتى گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژارده‌ى مێژووی پێبدات، له كاتێكدا ته‌مه‌نى ته‌نیا 23 ساڵه‌و دواتریش دۆنگا ئه‌و راستییه ده‌زانێت كه نیمار له‌ناو یاریگه‌دا ناتوانێت كۆنترۆلی خۆی بكات و خاوه‌نى چه‌ندین كارتى زه‌رد و سووره".
نیمار، كه به تۆماركردنى گۆڵێك له‌م كۆپا ئهمریكایهدا ئێستا خاوه‌نى 44 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تییه له 63 یاریدا، پێَنجهم باشترین گۆڵكارى مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیله، كه پێلێ به 77 گۆڵ له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
نیمار ئێستا به را‌گرتن له 4 یاری و 10 هه‌زار دۆلار سزادراوه، ناتوانێت به‌شدارى له هیچ یارییه‌كى دیكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆپا ئه‌مریكادا بكات، به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به ئینرێكی ئۆسێسی ناوبژیوانى یاری به‌رازیل و كۆلۆمبیا، كه له راپۆرته‌كه‌یدا بۆ فیدراسیۆنی تۆپێ پێی ئه‌مریكاى باشوور نووسیویه‌تى "نیمار له‌و یارییه‌دا 10 جار جنێوى پێدام، دواتریش له تۆنێلی چوون بۆ ژوورى جلگۆڕین ده‌ستى له گه‌رده‌نى كردم و ویستى بمخنكێنێت، چه‌ندین جنێوى ناشیرینیشی پێدام و پێی‌گوتم كوڕی سۆزانى ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر حسابی من به‌ناوبانگ بی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ