سكرتێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ سێ یاریزان ئیمزا كرد.
نیهاد عادل ئەمرۆ دووشەم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی" دەستەی كارگێری یانەمان گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان نێچیرڤان پاشا و هەردی مامەند و ئەحمەد زیبۆ ئیمزاكرد".
عادل گوتی" رێكەوتنەكەمان بۆ ماوەی دووساڵە لەگەڵ ئەم یاریزانانەدا بەتایبەت خاوەن توانا و ئاستێكی بەرزییان هەیە، هەروەها دەمانەوێت ریزی تیپەكەمان بەهێز بكەین و دوای هێنانی راهێنەری نوێ چاومان لە كێبركێ و ئەنجامێكی گەورەیە".
لەبارەی بڕی گرێبەستەكان سكرتێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، یاریزان ئەحمەد زێبۆ كە هێرشبەرە لەگەڵ نێچیرڤان پاشا لە هێڵی ناوەڕاست بڕی 18 ملیۆن دیناریی عێراقی بری گرێبەستیانە، لەگەڵ یاریزان هەردی مامەند كە بەرگریكارە گرێبەستەكەی بە 6 ملیۆن دینار ئیمزا كرد".
هەریەك لە یاریزانان نێچیرڤان پاشا و هەردی مامەند پێشتر لەگەڵ یانەی هەڵۆ ئاستێكی بەرزییان پێشكەش كردووە، ئەحمەد زیبۆش لەگەڵ یانەی برایەتی خاوەن بەهرەیەكی زۆر بوو.
بریاریش وایە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو راهێنانەكانی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەسەرپەرشتی راهێنەر سەمەد جەوهەر دەست پێ بكات، بۆ ئامادەكاریی بۆ وەرزی نوێی خولی یانە نایابەكانی كوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ