لیستەر سیتی زیانی گەورەی لە کۆمپانیاکانی قومار داوە

27-04-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیستەر سیتی
A+ A-
 
رووداو - هەولێر 

کۆمپانیای قوماری ویلیام هێڵ کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری قومار، ئاشكرایکرد بەهۆی گرەوەکانەوە لە ماوەی رابردوودا زیانی زۆری بەرکەوتووە.
 
کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد ئەگەر لە گەڕی 36ی خولەکەدا لیستەر سیتی لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە، قەبارەی زیانەکانی زۆر گەورەتر دەبن.
 
دوای یەکسانبوونی تۆتێنهام و وێست برۆمیچ، یانەی لیستەر سیتی تەنیا 3 خاڵ لە نازناوی ئەمساڵی پرێمەرلیگەوە دوورە و ئەوەش بووەتە هۆی کۆمپانیاکە 10 ملیۆن پاوەند زیانی لێبکەوێت.


 
جۆ کریلی گوتەبێژی کۆمپانیای ویلیام هیل ئاشکرایکرد کەسێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە گرەوی لەسەر بوونە پاڵەوانی لیستەر کردووە و 75 پاوەندی داناوە و بۆ هەر پاوەندێک 5000 هەزاری داناوە، ئەگەر لیستەر ببێتە پاڵەوان، ئەو کەسە کۆی 112.500 هەزار پاوەند دەباتەوە.
 
کریلی ئەوەشی ئاشکرا کرد کۆمپانیاکەی لەسەرەتای ساڵەوە گرەوی بوونە پاڵەوانی لیستەری بە 1 بە 5000 داناوە و ئەوەش وادەکات لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بەیەکجار زیاتر لە 3 ملیۆن پاوەند زیان بکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە