رووداو - هەولێر
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆی فەرەنسا بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکانێکی قورس بوو.
پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، پشکنینە پزیشکییەکانی دەریانخستووە نەیمار لە بەستەرەکانی گوزینکی پێی راستی تووشی هەوکردن بووە، بەڵام یانە فەرەنسییەکە کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی لە یاریگەکان رانەگەیاندووە، لەکاتێکدا راپۆرتە رۆژنامەڤانییە ئیسپانییەکان دووپاتیدەکەنەوە ئەو یاریزانە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ناکات.
Point médical pour @NeymarJr et @marquinhos_m5
— PSG Officiel (@PSG_inside) February 26, 2018
لەلایەکی دیکەوە پاریس سانجێرمان ئاشکرایکردووە، مارکینیۆسی بەرازیلی و بەرگریکەری یانەکەشی بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی رانی چەپی تووشی پێکانبووە و لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
نەیمار داسیلڤا لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و لە 29 یارییدا 29 گۆڵی تۆمارکردووە و 17 گۆڵیشی دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ