فاینۆرد ئەیاکسی گۆڵبارانکرد

27-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن فاینۆرد رۆتێردام ئەیاکس ئەمستردام هۆڵەند
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی فاینۆرد رۆتێردام یاری لووتکەی بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ئەیاکس ئەمستردام بردەوە و گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.

فاینۆرد لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە ئەیاکس کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

گێمی یەکەم پر رکابەری بوو، لە خولەکی 8 لاس شۆنێ ئەیاکسی پێشخست، بەڵام لە خولەکی 16 یانس تۆرێنسترا ئەنجامەکەی بۆ فاینۆرد یەکسانکردەوە، لە خولەکی 31 ستیڤن بێرگیوس گۆڵی دووەمی بۆ فاینۆرد تۆمارکرد، دوو خولەک دوای ئەم گۆڵە حەکیم زیاش گۆڵی دووەمی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمەش بە سێ خولەک، رۆبن ڤانپێرسی گۆڵی سێیەمیشی بۆ فاینۆرد تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 75 و 84دا رۆبن ڤانپێرسی، تۆنی ترینداد و یاسین ئەیوب سێ گۆڵی دیکەیان بۆ فاینۆرد تۆمارکرد و ئەیاکسیان گۆڵبارانکرد.

بەم بردنەوەیە فاینۆرد لە پلەی سێیەمدا مایەوە و خاڵەکانی کردە 39 خاڵ و ئەیاکسیش 47 خاڵی هەیە و دووەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە