ریال مەدرید گرێبەستێکی لەگەڵ سعودیە واژۆ کرد

26-10-2023
ئاسوودە پێشەوا
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمی بانکی وەبەرهێنانی سعودیە بووە سپۆنسەری فەرمی نوێی ڕیال مەدرید لە وڵاتی سعودیە. 
 
یانەی ریال مەدرید لە نوسراوێکی فەرمیدا گوتی: بانکی وەبەرهێنانی سعودیە و یانەی ریاڵ مەدرید ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە تیایدا دەمەزراوە دارایەکە دەبێتە بانکی فەرمی یانەکەمان لە شانشینی سعودیە. ئەم هاوپەیمانێتییە رێگە بە بانکەکە دەدات پەیوەندی لەگەڵ هەوادارانی ریال مەدرید لە شانشینی سعودیەدا بکات و خزمەتگوزاری باشتر و  ئەزموونی بێهاوتا پێشکەش بکات کە لەگەڵ داواکارییە تایبەتەکانی کڕیارەکانیدا بگونجێت.
 
ئێمیلیۆ بوتراگێنۆ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکان لە ریال مەدرید گوتی: ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەم هاوپەیمانێتییە کە رێگەمان پێدەدات وەک یانەیەک گەشە بکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو هاندەرانمان لە شانشینی سعودیە بەهێز بکەین، کە وڵاتێکە لە لایەنی تۆپی پێوە گەشە دەکات. ئەم هاوپەیمانێتییە لە کاتێکی گونجاودایە، بۆیە ئێمە زۆر بەپەرۆشەوە پێشوازی لێدەکەین و هیوادارین بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت.
 
فەیسەڵ عومەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی وەبەرهێنانی سعودیە گوتی: ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو رێککەوتنە لەگەڵ ریال مەدرید، کە یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان، ئەگەر باشترین نەبێت. ئێمە بەپەرۆشین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە هاندەرانی ریال مەدرید لە شانشینی سعودیە و دەمانەوێت ئەم رێکەوتنە بەردەوام بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە