رووداو ـ هه‌ولێر
له یارییه‌كی خولی پله دووی ئه‌ڵمانیادا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی بوخۆم هه‌ژمارد كه ده‌كرێت به نامۆترین و سه‌یرترین لێدانی سزا له مێژووی تۆپی پێدا ناوبنێین.
له یاری نێوان هۆلستێن كیل و بوخۆمدا، سیلڤه‌ر گانفۆلا مبۆسیی یاریزانی بوخۆم له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گۆڵی هۆلستێن كیل تۆپه‌كه‌ی دوور له گۆڵ هاوێشت، كه ئه‌وكات چه‌ند یاریزانێكی یه‌ده‌گی یانه‌ی به‌رامبه‌ر بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه له پشت گۆڵه‌كه بوون و به‌ر له‌وه‌ی تۆپه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه كه مایكل ئیبره‌ڤین بوو، به قاچی تۆپه‌كه‌ی وه‌ستاند، لێره‌دا رووداوێكی سه‌یر روویدا و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بوخۆم هه‌ژماركرد.
ناوبژیوانی یارییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه ڤار له‌نێو سه‌رسوڕمانی هه‌موواندا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كرده لێدانی سزا و مبۆسی له خوله‌كی 38 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام دواتر یانه‌ی هۆلستێن كیل به‌هێز گه‌ڕایه‌وه‌و توانی به تۆماركردنی 2 گۆڵ یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2 ـ 1 له بوخۆم بباته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ