نازدار حەیران هاتەوە

26-10-2015
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ماریا شاراپۆڤا
A+ A-
رووداو – هەولێر 

ماریا شاراپۆڤای کچە تێنسزانی رووسی یەکەم یاری پاڵەوانیەتیی کۆتایی وەرزی بردەوە، دوای سەرکەوتنی بەسەر ئاگنێشکا رادڤانسکای پۆڵەندی.

یاريیەکانی ئەم پاڵەوانیەتییە لە سەنگاپوورە بەڕێوەدەچێت، لە دەستپێکی پاڵەوانیەتییەکەدا شاراپۆڤا رووبەڕووی رادڤانسکا بووەوە.
ماریا سەرەڕای پێکانە یەکلەدوای یەکەکانی، بەڵام بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بردنەوەی بەدەستهێنا.

کچە شۆخ و شەنگە رووسییایەکە یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک و بە ئەنجامی کۆمەڵەکانی چوار شەش، شەش سێ، شەش سێ، یارییەکەی بردەوە.
ئەم پاڵەوانیەتییە یەکەم پاڵەوانیەتیی شاراپۆڤایە دوای پاڵەوانیەتیی وێمبێڵدۆن کە بە هۆی پێکانەوە لێی دوورکەوتبووەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە