ئەمڕۆ یەكشەممە گەڕی نۆیەمی یارییەكانی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی درێژەی دەبێت وتێیدا لە یاریی لوتكە و ئاگریندا، یانەی چێڵسی پێشەنگی خولەكە دەبێتە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد.
چێڵسی بە سەركردایەتی سپێشەڵ وەن، خۆزێ مۆرینۆ، هەوڵدەدات درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و شوێنی خۆی لە پلەی یەكەم بەهێزتربكات، كە ئَیستا لە پلەی یەكەمە بە 22 خاڵ.
مانچستەر یونایتدیش كە ئەم وەرزە تا ئێستا سەقامگیریی ئەنجامەكانی بەخۆیەوە نەبینیوە، لە پلەی هەشتەمە بە 12 خاڵ، ئەمەش جێی ناڕەزایی جەماوەری مان یونایتدە.
دیداری ئەمڕۆی مان یونایتد و چیڵسی، رووبەڕووبوونەوەی مامۆستا و قوتابییە، چونكە پێشتر خۆزێ مۆرینۆی راهێنەری چێڵسی یاریدەدەری لویس ڤان خالی راهێنەری ئێستای مان یونایتد بوو، ئەوكاتەی بەیەكەوە لە یانەی بارسیلۆنا كاریاندەكرد.
ئەركی مان یونایتد ئەمڕۆ ئاسان نابێت، بە تایبەتی كە هەردوو یاریزان دی ماریا و فالكاو پێكانیان هەیە و پێناچێت بەشداریی یارییەكە بكەن.
هاوكات ئەمڕۆ دوو یاریی دیكەش بەڕێوەدەچن لە خولەكەدا، تۆتێنهام بەرامبەر نیوكاسڵ یاریی دەكات و بێرنلی و ئێڤەرتۆنیش بەیەكدەگەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ