رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستپێکی ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو و یەکێک لە جوانترین ئاهەنگەکان ئەنجام درا.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا رێوڕەسمەکە دوور لە یاریگەکان و بە درێژایی رووباری سێن بەڕێوەچوو، وەرزشڤانان بە بەلەمەوە و بە هەڵگرتنی ئاڵای وڵاتەکانیان سڵاویان لە کامێراکان کرد.
لەگەڵ نمەی باراندا ئیمانوێل ماکرۆن دەستپێکردنی 33یەمین وەشانی ئۆڵۆمپیادی راگەیاند.
زەینەدین زیدان مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی لە گەنجێک وەرگرت و بە دەستەکانی خۆی دای بە تێنسزانی ناسراو رافایل نادال