فیلیپۆ ئینزاگی: یاریی دۆستانە گرنگ نییە

26-07-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن فیلیپۆ ئینزاگی میلان
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیلیپۆ ئینزاگی راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی داوای لە جەماوەر و میدیاكان كرد ئەو شكستەی یانەكەی لە یارییەكەی بەرامبەر ئۆڵمپیاكۆس بە هەند وەرنەگرن و رایگەیاند تیپەكەی بە تەواوی ئامادەدەبێت بە گەڕانەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەكان و كۆتاییهاتنی ئامادەكارییەكان.

یانەی میلانی ئیتاڵی لە یارییەكدا لە پاڵەوانیەتیی جامی پاڵەوانان لە ئەمەریكا، بە ئەنجامی 0-3 گۆڵ بە یانەی ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی دۆڕا.

ئینزاگی راهێنەری نوێی میلان گوتی:  یاریزان نێودەوڵەتییەكانی تیپەكەمان 3 رۆژە گەڕاونەتەوە تیپەكە و بەشداریی یارییەكەیان نەكرد، بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخی تیپەكە دوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی و تۆكمەبوونی ریزەكانی تیپەكە زۆرباش دەبێت.

ئینزاگی گوتی: دەمزانی لە یارییەكەدا دووچاری كێشە دەبین، چونكە ئێمە درەنگ گەیشتینە تۆرنتۆ و مەشقیشمان نەكردبوو، بۆیە داواكارم هەموولایەك ئەنجامەكە بە هەند وەرنەگرن و بە گرنگی نەزانن.

راهێنەری میلانۆ ئاماژەی بەوەدا كە لە یارییە دۆستانەكاندا بایەخ بە ئەنجام نادات و زیاتر گرنگیی بە ئاستی یاریزانەكانی دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە