ئینتەر میلان و ئەتەڵانتا سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ

26-05-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن خولی ئیتاڵی
A+ A-

 لە دوایین گەڕی خولی ئیتاڵی، کە تێیدا یارییە چارەنووسسازەکان لە یەککاتدا بەڕێوەچوو، بە ئامانجی کێبڕکێ لەسەر دوو کورسی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی ئینتەر میلان، ئەیسی میلان و ئەتەڵانتا.

 یانەکانی ئینتەر میلان و ئەتەڵانتا دوای سەرکەوتنیان توانیان شانبەشانی یۆڤێنتوسی پاڵەوانی ئەم وەرزە و ناپۆلی دووەمی ریزبەندی، وەک چوار نوێنەری وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵیا بۆ چامپیۆنزلیگی 2019 – 2020 سەرکەوتن دەستەبەر بکەن.

 سەرەڕای سەرکەوتنی ئەیسی میلان لە دەرەوەی یاریگەی بە ئەنجامی 3 -2 بەسەر سپال، بەڵام سەرکەوتی دوو رکابەرەکەی خۆشییەکەیان لە یاریزانەکانی رۆسۆنێریی شێواند، چونکە میلان بۆ سەرکەوتن پێویستی بەوەبوو ئینتەر، یان ئەتەڵانتا تووشت شکست، یان یەکسانبوون ببن، بەڵام ئەوەی میلان چاوەڕێی دەکرد رووینەدا. 

یانەی ئینتەر میلان لە یاریگەی "جۆزێپی مایاتزا"ی تایبەت بە خۆی، لە کێبڕکێی مەرگ و ژیاندابوو بۆ گەیشت بە چامپیۆنزلیگ، توانی بە زەحمەت و بە ئەنجامی 2 – 1 بەسەر ئیمپۆلی سەر بکەوێت. ئەم سەرکەوتنەی ئینتەر  لە یەککاتدا دیارییەکی بەنرخ بوو هەم بۆ هاندەرانی خۆی و هەم بۆ هاندەرانی یانەی جێنوا، چونکە شکستی ئیمپۆلی گەرەنتی مانەوەی جێنوای دەکرد لە خولی ئیتاڵی، هاوکات دەبووە هۆی دابەزینی ئیمپۆلی بۆ سێریا بی. 

گۆڵەکانی ئینتەر کایتا بالدی لە خولەکی 51
نایگۆلان لە خولەکی  81 تۆماریان کرد.

لە لایەکی دیکەوە یانەی ئەتەڵانتا لە یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی ساسۆلۆ بووەوە

هەر لە سەرەتاوە ساسۆلۆ بە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن ترسی لەدڵی ئەتەڵانتا دروست کرد، دوای ئەوەی بیراردی لە خولەکی 19 ساسۆلۆی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام ئەتەڵانتا ساردنەبوونەوە لە هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی 35 زاپاتا ئەنجامەکەی بۆ ئەتەڵانتا یەکسان کردەوە،  لە سەرەتای گێمی دووەم و لە خولەکی 53 ئەلیخاندرۆ گۆمێس گۆڵی ئاهەنگ و شادی هاندەرانی ئەتەڵانتای تۆمار کرد. بەو ئەنجامەش رازیی نەبوون بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنەکەی،  هێرشبەرانی ئەتەڵانتا بەردەوام بوون لە دروستکردنی گوشاری هێرشبردن تا ئەو کاتەی پاسالیچ لە خولەکی 65 گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی ئەتەڵانتای بۆ چامپیۆنزلیگ تۆمار کرد. بەمشێوەیەش یانەی یەتەڵانتا و ئینتەر میلان بۆ چامپیۆنزلیگ سەرکەوتن و ئەیسی میلان بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ وەرزی داهاتوو بەشداریی یۆرۆپا لیگ دەکات،


دوای کۆتایی هاتنی سێریا ئەی و ئەنجامدانی 38 یاری ریزبەندی خولەکە بەمشێوەیە بوو
یۆڤێنتوس 90 خاڵ
ناپۆلی 79 خاڵ
ئەتەڵانتا 69 خاڵ
ئینتەر میلان 69 خاڵ

هەریەک لە یانەکانی
کیڤۆ ڤیرۆنا، فرۆزینیۆنی و ئیمپۆلی بۆ سێریا بی دابەزین.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە