رووداو ـ هه‌ولێر
یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ده‌یه‌وێ چاو له دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی بكات، بۆ بردنه‌وه‌ی یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ریال مه‌دریدی ئیسپانی.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندووبوونی یاریزانه‌كانی و ئاماده‌كردنیان به باشترین شێوه بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كلۆپ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه‌و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر شێوازی سیمیۆنی یاری له‌دژی ریال مه‌درید بكات و جامه‌كه بباته‌وه شاری لیڤه‌رپوول.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كانی به‌ریتانیا، كلۆپ دوای به‌خشینی دوو رۆژ پشوودان به یاریزانه‌كانی، له هه‌فته‌ی رابردوو هه‌مووانی برده شاری ماربیا له باشووری ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 4 رۆژ له‌وێ به باشی بحه‌سێنه‌وه ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه ئینگلته‌را. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه باسی ده‌كه‌ن، كلۆپ له‌و گه‌شته‌دا سیستمێكی مه‌شقیی سه‌ربازی تێكه‌ڵ به كاته‌كانی خۆشڕابواردنی به‌سه‌ر یاریزانه‌كانیدا سه‌پاندبوو، بۆ ئه‌وه‌ی فشاریان له‌سه‌ر نه‌هێڵێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن "یاریزانه‌كان ده‌بووایه ته‌نیا به‌یانیان و ئێواران خواردن بخۆن، له نیوهڕۆانیش ده‌بووایه پیاده‌ڕۆیی و مه‌له و گۆلف بكه‌ن". ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "كلۆپ له دوایین دوو رۆژی گه‌شته‌كه‌دا یاریزانه‌كانی ملكه‌چی مه‌شقێكی سه‌ربازی توند كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رووی جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بووایه هه‌موو شه‌وێك یاریزانه‌كانی سه‌یری ڤیدیۆی چه‌ند یارییه‌ك بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كلۆپ وتاری حه‌ماسی و هاندانی هه‌بووه‌و فێری ئه‌وه‌ی كردوون چۆن به متمانه به‌خۆبوون و ئازایه‌تی و جۆرێك له شه‌ڕانگێزی یاری به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له دوو وه‌رزی رابردوودا بكه‌ن".
ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌ڤانیانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كلۆپ له ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌یدا یاریزانه‌كانی ناچاركردووه له رێگه‌ی ڤیدیۆوه سه‌یری یاری كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌مساڵ له نێوان ئاتلێتیكۆ مه‌درید و مارسیلیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له تاكتیكی سیمیۆنی وه‌ربگرن، كه یاریزانه‌كانی چۆن به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یارییه‌كه كرد‌و له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتوو بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ