مارکا ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخال ئاشکرادەکات

26-04-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دانی کارڤاخاڵ لەکاتی بەجێهێشتنی یاریگە
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریال مەدرید لە تواناکانی دانی کارڤاخال، ئەستێرەی هێلی بەرگری یانەکەی بێبەش دەبێت و یاریزانەکە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن یاریی ناکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریان خستووە، بەرگریکەرەکەی ریال مەدرید بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر بایرن میونشن تووشی بوو لە رانیدایە و بەو هۆیەوە دوو هەفتە یان سێ هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام سبەی پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت و بەشێوەیەکی فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە دیارییدەکرێت.



بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە کارڤاخال بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بایرن ئامادەنابێت کە سێشەممەی داهاتوو دەکرێت، بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتنی یانە ئیسپانییەکە بۆ یاریی کۆتایی رەنگە یاریزانەکە بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی تیپەکەی زینەدین زیدان.

کارڤاخال لە یاریی شەوی رابردوو بەهۆی پێکانەوە یاریگەی بەجێهێشت و کەریم بێنزیما هاتە شوێنی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە