رووداو – هەولێر
ئانتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە باشترینن و باسی ئەو یاریزانە دەکات کە دڵخۆشە لەگەڵیدا.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا، ئانتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گوتی، دیێگۆ کۆستا باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵیدا کردبێت، چونکە ئەو لە نێو یاریگا پاڵپشتمە و ئەمەش ئازادی زیاترم دەداتێ لە نێو یاریگادا، هەروەها زۆرر بە باشی لە یەکدی تێدەگەین، دەزانین لە نێو یاریگادا چۆن و لە کوێ دەوەستین.
سەبارەت بە باشترین یاریزانی مێژوو، گریزمان دەڵێت، دەمەوێت بڵێم کریستیانۆ رۆناڵدۆ یان لیۆنێل مێسی، نامەوێت بڵێم پێلێ یان مارادۆنا چونکە ئەوان ئێستا یاریناکەن و شتەکە کەمێک ئاڵۆزە، هەروەها هەریەکەیان شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.
هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەی پێپێی بەرگریکاری پێشووی ریال مەدرید و ئێستای یانەی پۆرتۆ قورسترن شت بووە، هەمیشە بەرامبەر ئەو زەحمەتیم بینیوە، ئەو یەکێک بوو لە باشترین بەرگریکارەکان.
ئەوەی تایبەت بێت بە دانانی پێکهاتەیەکی 5 یاریزانی، یاریزانە فەرەنسییەکە گوتی، عوسمان دێمبێلی و نگۆلۆ کانتێ هەڵدەبژێرم چونکە لەگەڵ ئەواندا دۆڕانمان نابێت، هەروەها خۆم و دیێگۆ گۆدین لەگەڵ دەیڤد بێکهام و دەمانەوێت بەبێ گۆڵپارێز یاریبکەین.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ