رووداو - هەولێر
لە ھەولێر یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق دەستیپێکرد، خولەکە بە بەشداری حەوت یانەیە و یارییەکان ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبن.
ھەریەک لە یانەکانی ھەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی وەک نوێنەری ھەرێمی کوردستان بەشدارن. خولەکەش بە یاریی نێوان یانەی دەغارە - جەيش دەستیپێکرد.