ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا بەزەحمەت لە دۆڕان رزگاریبوو

25-11-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بارسێلۆنا
بارسێلۆنا
نیشانەکردن بارسێلۆنا لالیگا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا بەزەحمەت خۆی لە دۆڕان رزگارکرد و لە دوایین خولەکەکاندا گۆڵی یەکسانبوونی، بەرامبەر یانەی رایۆ ڤاییکانۆ تۆمارکرد و هەریەکەیان خاڵێکیان بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی رایۆ ڤاییکانۆ، یارییە گەڕانەوەی فرێنکی دییۆنگی بەخۆیەوە بینی و یاریزانەکە بەشێوەی سەرەکی یارییکرد، بەڵام گەڕانەوەکەی بۆ بارسا خێری لەگەڵ خۆی نەهێنا و یانەکە دوو خاڵی لەدەستدا.
 
لە خولەکی 39 ئونای لوپێز، بەلێدانێکی بەهێز تۆڕی گۆڵی ئینیاکی پینای هەژاند، کە لە شوێنی ئاندرێ تێر شتیگن بەرگریی لە گۆڵی بارسا دەکرد و نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندیی رایۆ ڤاییکانۆ کۆتاییهات.
 
لەنیوەی دووەمدا تیپەکەی چاڤی هێرناندێز، چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگە، دوای لەدەستدانی چەند هەلێک، لە خولەکی 82 فلۆریان لێژونێ، بەرگریکاری رایۆ بەهەڵە گۆڵێکی لە تیپەکەی کردەوە و ئەنجامی یارییەکەی بۆ بارسا یەکسانکردەوە.
 
7 خولەک بۆ کاتی ئاسایی یارییەکە زیادکرا، یاریزانانی هەردوولا نەیانتوانی گۆڵی دیکە تۆماربکەن و یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و هەریەکەیان خاڵێکیان بەدەستهێنا.
 
بەم یەکسانبوونە ژمارەی خاڵەکانی بلاوگرانا بوونە 31 خاڵ و هەلێکی دیکەی دایە خیرۆنا و ریال مەدرید بۆ ئەوەی زیاتر لە یانەکە دووربکەونەوە، رایۆ ڤاییکانۆ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی هەشتەمی ریزبەندە و خاوەنی 19 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە