بەرزکردنەوەی قورسایی شوڕتە لە هەولێر خۆی ئامادەدەکات

25-09-2016
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 بەرزکردنەوەی قورسایی
بەرزکردنەوەی قورسایی
نیشانەکردن بەرزکردنەوەی قورسایی
A+ A-

تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەی شوڕتە کەمپێکی راهێنانی بۆ یاریزانانی لە شاری هەولێر کردووەتەوە.

ئامادەکارییەکانی تیپەکە ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت لە ناو هۆڵی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەی هەولێر، بەهیوای بردنەوەی پلەی پێشەنگی رکابەریی یانەکانی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت.

کارزان سیروان تاکە یاریزانی کوردی تیپەکەیە لەگەڵ هاوڕێکانی ململانێی ئاسنە قورسەکان دەکەن، لەبەرئەوەی تیپەکەیان دە جار نازناوی پاڵەوانیەتی عێراقی بردووەتەوە، هەروەها دوو جار بەشداریی کردووە لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەب.

یانەی شوڕتە پێشتر کەمپی راهێنانی لە شاری هەولێر بۆ تیپی تۆپی پێ و تیپی بۆکسێن کردەوە، بەهیوای کۆنتڕۆڵ کردنی گۆڕەپانی وەرزشی عێراق. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە