رووداو ـ هه‌ولێر
فێرناندۆ سانتۆس، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، ترسی خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی نه‌شارده‌وه‌و گوتی "یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئێران زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت".
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به سه‌رۆكایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بێته‌وه‌و پێویستی به خاڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی بلیتێكی قۆناخی 16ی مۆندیال به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام دۆڕاندن به ئێران واته ماڵئاواییكردن له مۆندیال.
سانتۆس، له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه گوتی "یارییه‌كی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه به‌رامبه‌ر باشترین هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیا یاری ده‌كه‌ین، هه‌موو یارییه‌كانی ئێرانم سه‌یر كردووه، به كۆمه‌ڵ یاری ده‌كه‌ن، تیپێكی رێكخراون و خاوه‌نی چه‌ند یاریزانێكی به ئه‌زموونن".
فێرناندۆ سانتۆس، زیاتر له‌باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه‌وه گوتی "بینیمان ئێرانییه‌كان له به‌رامبه‌ر مه‌غریب و ئیسپانیا چه‌ند به ئاستێكی به‌رز یارییان كرد، شێوازی یاریكردنیان به شێوازی یاریكردنی ئێمه ده‌چێت، بۆیه یارییه‌كه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ