بارسێلۆنا 3 خاڵی لە خیرۆنا بردەوە و 3 یاریزانیشی لەدەستدا

25-02-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنا یاریی بەرامبەر خیرۆنای بە دە یاریزان تەواوکرد، دوای ئەوەی نێلسۆن سێمیدۆ، بەرگریکەری یانەکە پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە بە چەند خولەکێک بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکە چووە دەرەوە.

یاریزانە 24 ساڵەکە لە خولەکی 84 تووشی پێکانبوو، دوای ئەوەی لەگەڵ یاریزانێکی خیرۆنا بەریەککەوتن، رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی رانی تووشی پێکانبووە و بارسێلۆنا چاوەڕێی پشکنینە بۆ دەرکەوتنی کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسیلۆنا لە یارییەکەدا پشووی بە سێرجیۆ رۆبێرتۆ دابوو، ئەمەش وایکرد سێمیدۆ ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات.

لەلایەکی دیکەوە جیرارد پیکێش لە یارییەکەدا تووشی پێکانبوو و یاریزانەکە لەگەڵ تۆماس ڤێرمایلین گۆڕانکاریی پێکرا.

لەلایەکی دیکەوە ناوبژیوان خۆردی ئەلبای لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر لاس پالماس بێبەشکرد کە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەکرێت، دوای ئەوەی کارتێکی زەردی بەڕووی یاریزانەکەدا بەرزکردەوە و ژمارەی کارتە زەردەکانی بۆ 5 کارت بەرزبووەوە، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یەکشەممەی داهاتوو ئامادەدەبێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە