نرخی پێپێ 80 ملیۆن یۆرۆیە

24-12-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن پێپێ-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی لیلی فەرەنسی نرخی نیکۆلاس پێپێی یاریزانی ئاشکراکرد و بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

لویس کامپۆس، بەڕێوبەری وەرزشی یانەی لیل لە لێدوانی بۆ میدیاکانی فەرەنسا رایگەیاند" نرخی پێپێ 80 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەکەی داوای نەکردووە یاریزانەکە بگوازنەوە یانەکەیان".

لە هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەراش باس لەوە کراوە، یانەی ئارسیناڵ  خۆی بۆ گواستنەوای پێپێ ئامادەدەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو بیگوازنەوە یانەکەیان.

نیکۆلاس پێپێ، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی لیل ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، ئەمەش وایکردووە سەرنجی یانە گەورەکان بۆ خۆی رابکێشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە