ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران.. سیمیۆنی و ئەنچێلۆتی رێز لە تیپەکانی یەکدی دەگرن

24-09-2023
ئیحسان تاهیر
سیمیۆنی و ئەنچێلۆتی
سیمیۆنی و ئەنچێلۆتی
نیشانەکردن دێربیی مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی دیێگۆ سیمیۆنی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یاریی دێربیی مەدرید لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کردووە و بۆچوونی خۆیان کەسەر یارییەکە راگەیاندووە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرەکەیە:
 
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید:
 
بە پەرۆشەوە ئامادەکاری بۆ ئەم یارییە دەکەین و وەک هەمیشە و لە هەموو یارییەکی خولدا. ئێمە رووبەڕووی رکابەرێک دەبینەوە کە لە دۆخێکی زۆر باشدایە، زۆر بەهێزە و متمانەی زۆریان بە پلانی یارییکردنیانەوە هەیە. دەبووایە بەسەر کێشەکانیاندا زاڵبن و هەمووانیان چارەسەر کرد. ئێمە دەزانین یارییەکە قورس دەبێت وەک هەموو یارییەک کە بەرامبەر ریال مەدرید ئەنجامی دەدەین. پێویستە پلان دابنێین بۆ ئەوەی باشترین رێگە بدۆزینەوە بۆ ئازاردانیان
 
سەبارەت بە ناوبژیوان خافێر ئەلبێرۆلا رۆخاس، ئێمە سەرنجمان لەسەر یارییەکەیە، با لێگەڕێین ناوبژیوانان ئارام بن. ناوبژیوانێکی گەورە بۆ ئەم یارییە دەستنیشانکراوە، ئەمە یەکەم دێربییە بەڕێوەی دەبات، بۆیە بێگومان ئەو زۆر بە پەرۆشە و پاڵنەرێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ئاستێکی باش پێشکێش بکات، رێک وەک یاریزانانی هەردوو یانەکە. ئێمە  تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە یارییەکی نایاب بکەین.
 
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید:
 
ئەم یارییانە هەمیشە زۆر بەهێزن، سەیرکردنیان چێژبەخشە، ئەمجارەش هەر ئەوە دووبارە دەبێتەوە. ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ڤالێنسیا دۆڕا، بەڵام بەرامبەر لازیۆ ئاستێکی باشی پێشکێش کرد. بەڵام پێموانییە هیچ کام لەوانە کاریگەرییان لەسەر یارییەکەی ئەمجارە هەبێت. ئەم یارییە جیاوازە و ساتێکی جیاوازە.
 
ئایا نیگەرانم بۆ ئەوەی بێلینگهام تووشی ئازاری گەدە بووە؟ دەتوانم وەک ئەوەی هەفتەی رابردوو پێتبڵێم، چەندین کاژێر گریاوم.. نەخێر! ئەگەر بێلینگهام ئامادە نەبێت بژاردەی دیکەم هەیە، تیپەکەمان سەلماندوویەتی، کاتێک هەندێک یاریزانی گرنگ لەدەست دەدەین، دەتوانین چارەسەری کێشەکانمان بدۆزینەوە. بۆیە ئەگەر بێلینگهام بەردەست نەبێت، ئێمە بۆی ناگرین. ئەو پشوو دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە