فەرمی.. یانەی زاخۆ بە تووندی سزادرا

24-04-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی زاخۆ بە تووندی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە سزادرا، دوای ئەو رووداوانەی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی کارەبا و دۆڕانیان لە یارییەکەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
 
بەپێی راگەیێنراوی لیژنەی رێکاری لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یانەی زاخۆ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت هیچ یارییەکی دیکە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامبدات.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان لە یاریی زاخۆ و کارەبا کرا، یانەی زاخۆ بەرپرسە لەو رووداوانەی لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە دروستکراون و بەرپرسە لە پاراستنی سەلامەتی تیپی میوان و هەموو هەڵسوکەوتێک کە لە یاریگەدا دەکرێت بۆیە بڕیاردرا بە.
 
1- یانەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە هیچ یارییەکی دیکە لە یاریگەی خۆیدا ئەنجام نادات، بۆ ئەمەش پشت ماددەی ژمارە 5 لە رێکارەکاندا بەستراوە.
 
2- هاندەرانی یانەی زاخۆ ناتوانێت لە هیچ یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان یاوەری یانەکەیان بکەن.
 
3- یانەی زاخۆ بە 10 ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش بەپێی ماددەی ژمارە 14
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە