رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی، رایگه‌یاند ته‌رمی یاریزانه كۆنه‌كه‌ی، ڤالدیرام به كوژراوی له شه‌قامێكی شاری ساوپاولۆ دۆزراوه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكرێن.
به‌پێی میدیای به‌رازیلی، شوێنه‌واری لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌سه‌ر ته‌رمی ڤالدیرامهوه دیاربوون، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه ئه‌و یاریزانه به‌ئه‌نقه‌ست كوژراوه.
ڤالدیرام
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیش، له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كوشتنه‌وه، گوتی "پۆلیسی به‌رازیلی 3 گومانلێكراوی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، كه گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له كوشتنی یاریزانه ته‌مه‌ن 36 ساڵانه‌كه‌دا هه‌بێت".
ڤالدیرام كایتینۆ دی مۆریاس، یه‌كێكه له هاوڕێكانی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی، رۆماریۆ، كه به‌ر له 13 ساڵ پێكه‌وه یارییان بۆ یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی كردووه. ئه‌و یاریزانه كه به "باد بۆی" ده‌ناسرا، له‌و ساڵه‌دا نازناوی گۆڵكاری جامی به‌رازیلی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ