رووداو – هەولێر
جێرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بارسیلۆنا پێیوابوو لێدانە سزاكەی بۆ ریال مەدرید لە یارییەكەی شەوی رابردوو هەژماركرا، دروست نەبوو.
دوای بردنەوەی یاریی كلاسیكۆ لە لایەن یانەی بارسیلۆنا بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ، كە شەوی رابردوو لە مەدرید ئەنجامدرا، جێرارد پیكێ بەرگریكاری بارسیلۆنا گوتی: لێدانە سزاكەی بۆ رۆناڵدۆ هەژماركرا، دروست نەبوو، چونكە حاڵەتی لێدانە سزاكە لە دەرەوەی ناوچەی سزا بوو، كاتێك ئالڤێش رۆناڵدۆی بەردایەوە.
لە بارەی كلاسیكۆشەوە گوتی: "دەمانزانی هەلی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەمان بەو یارییەوە بەند بوو، یارییەكەش زۆر نایاب بوو، دڵنیام بینەران چێژیان لێوەرگرتووە".
لە بارەی بڕیارەكانی ناوبژیوانیش، بەرگریكارەكەی بارسیلۆنا دەڵێت: "بڕیاری ناوبژیوانان لە ماوەی یەك چركەدا دەدرێت، بۆیە بڕیارەكان بە شێوەیەكی گشتی كاریگەریی بۆ سەر ئەنجامەكانەوە نابێت.
هەروەها گوتی "ئەو سەركەوتنە بڕوا و متمانەیەكی بەرز دەداتە تیپەكەمان لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەدا".
دوای شكستی دوێنێ شەوی، ریال مەدرید پلەی یەكەمی لەدەستدا و ئێستا ئاتلەتیكۆ مەدرید بە 70 خاڵ و بە جیاوازی بردنەوەی لە ریال مەدرید، لە پلەی یەكەمە، ریال بە 70 خاڵ لە پلەی دووەم و بارسیلۆناش بە 69 خاڵ لە پلەی سێیەمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ