چیرۆكی لۆگۆی یانه‌ی بارسێلۆنا

24-01-2018
ئیحسان تاهیر
A+ A-
ئا: محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
ئه‌و لۆگۆیه‌ی ئێستای بارسێلۆنا، له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ تا ئێستا نه‌گۆڕاوه‌، ته‌نیا ره‌نگه‌كان له‌ ژووره‌وه‌ گه‌وره‌تر كراوه‌ن. لۆگۆی یانه‌كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌و مانایه‌كی هه‌یه‌: 

چوارچێوه‌یه‌كی پرته‌قالی كاڵ به‌ واتای قه‌ڵغانی ئیتاڵی به‌ناوی سكۆدۆ دێت، كه‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی هه‌یه‌، له‌ ئه‌وروپا به‌و ناوه‌ ناسراوه‌. له‌ سه‌رده‌می رۆمانییه‌ كۆنه‌كان تاوه‌كو ئێستا خاچێكی سوور له‌نێو رووبه‌رێكی سپی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ لای چه‌پی هه‌یه‌ به‌ واتای خاچی جیۆرجیس دێت، كه‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ وای بۆ ده‌چن ئه‌وانی پاراستووه‌ له‌ هێرشی داینه‌سووره‌كان له‌ كۆندا.

هێڵه‌ سوور و ئاڵتونییه‌كان، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ لای راستی به‌شی سه‌ره‌وه‌ ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه‌. هێڵه‌ سوور و شینه‌كان كه‌ له‌ به‌شی خواره‌وه‌یه‌ ئاڵای یانه‌ی بارسێلۆنایه‌، كه‌ به‌ بلاوگرانا ناسراوه‌و له‌ وشه‌ی Blau-Granaى ئیسپانی واتا شین و سوورێكی تۆخ (قورمزی). 


3 پیتی FCB واتا Futbol Club de Barcelona و تۆپێكی ئاڵتونی تێدایه‌ كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌ یانه‌ی Club Sporting de Barcelona، كه‌ تۆپه‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ ره‌نگی سپییه‌. 

 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە