ڤیدیۆ؛ گواردیۆلا: هیچ شتێک نەماوە بۆ ئەوەی بیبەینەوە

23-12-2023
ئیحسان تاهیر
پێپ گواردیۆلا
پێپ گواردیۆلا
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا مۆندیالی یانەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، دوای بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، باسی یانەکەی کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەوان هەموو شتێکیان بردووەتەوە و گوتیسی "هیچ شتێک نەماوە بیبەنەوە".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی پێپ گواردیۆلایە:
 
هەستدەکەم دەفتەرەکەمان داخستووە، هەموو نازناوەکانمان بەدەستهێنا، هەندێکیان لەسەریەکەوە، بۆیە هیچ شتێکی دیکە نەماوە بۆ بردنەوە، هەست دەکەم کارەکە تەواو بووە، کۆتاییهات. حەزدەکەم ئەو دەستکەوتە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا بەشداری پێبکەم کە لەگەڵ مانچێستەر سیتی کاریان کردووە، لە یەکەم رۆژەوە کە گەیشتمە ئێرە. بەتایبەتی ئەمساڵ لەگەڵ رۆدۆلفۆ و زاڤیر مانسێدۆر. وەرزی رابردوو، ئەوان یارمەتیدەرمان بوون بۆ بەدەستهێنانی سێیانە بەتایبەتی خوانما و میکێل ئارتێتا، ئەوان لە ستافەکەمدا بوون، بێگومان هەموو ئەو کەسانەی لە یانەکەدا کاریان دەکرد، و هەموو یاریزانەکان لە رۆژی یەکەمەوە، لە کاپتنی یەکەمەوە ڤینسێنت کۆمپانی تاوەکو دوایین کاپتن، کایل واکەر. هەموو ئەو یاریزانانەی باسم کردن، بێگومان جواو کانسێلۆ، کۆل پاڵمەر، ریاز مەحرەز و ئیلکای گۆندۆگان، وەرزی رابردوو یارمەتیدەرمان بوون بۆ بەدەستهێنانی شتێکی باوەڕپێنەکراو، و یارمەتیان داین لێرە بین، بۆ یاریکردن لە قورسترین پاڵەوانێتی. ئەوەی قورسە سەرکەوتنە بۆ یاریکردن لەم پاڵەوانێتییەدا، کاتێک گەیشتینە ئێرە، دەبێت ئاستێکی باش پێشکێش بکەین. بەڕاستی دڵخۆشین، ئێستا لە ئاهەنگی لەدایکبووندا کەمێک پشوو دەدەین. هەوڵدەدەین دەفتەرێکی دیکە بکڕین و دەست پێدەکەین دیسانەوە تێیدا دەنووسینەوە، چونکە دەفتەری هەشت ساڵی رابردوو مۆرکرا و داخرا.
 
ئەم جامە خەڵاتێکە لە کەرنەڤاڵێکدا لە مانچێستەر نمایشی ناکەین، بەڵام من بە یاریزانەکانم گوت، ئەمە جامێکە بۆ هەمیشە لەبیرمان دەبێت، ئەمە مانای وایە تۆ باشترین تیپی لە ساڵێکدا لە جیهاندا. ئەوە شتێکی ناوازە و تایبەتە. بۆیە بەڕاستی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە