مێسی, پیکێ و شاکیرا بەشەڕ دێنێت

23-12-2014
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن شاکیرا و پیکێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ناکۆکی خستە نێوان جیرارد پیکێی بەرگریکەری یانەکە و شاکیرای خۆشەویستییەوە و ئەو دوو خۆشەویستە بەهۆی مێسییەوە لەسەر تویتەر وەڵامی یەکتریان دایەوە.

پیکێ لە تویتەردا پێکهاتەی باشترینی خۆی بڵاوکردەوە کە چەندین یاریزانی گەورەی تێدایە و لەو وێنەیەدا کە بۆ پێکهاتەکەی دایناوە، ئەو یاریزانە لێۆنێل مێسی لە پێکهاتەکەیدا خستووەتە پێشەوە و دەڵێ کارێکی قورس بوو و لە پێشەوە مێسی و ڤان پێرسی و رۆناڵدۆم داناوە.

لە وەڵامی ئەو پێکهاتەیەدا شاکیرا لەسەر تویتەر وەڵامی پیکێی دایەوە و نوسیویەتی "ئازیزم چیدەکەیت، بۆچی مێسیت لای راست داناوە، ئەو هێرشبەری ناوەڕاستە، بە ئاگا وەرە".

ماوەیەکە بووەتە بەرچاو و یاریزانەکان بەپێی پرۆگرامی گۆڵدن مانەگەر ئەو پێکهاتەیە دەستنیشان دەکەن کە پێیان وایە باشترینە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە