رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێران لە هەولێر، گەیشتە پایتەختی کوردستان و یەکەمین یەکەی راهێنانی ئەنجامدا.
ئۆڵۆمپی عێراق دوو یاریی دۆستانە لەگەڵ ئۆڵۆمپی ئێران لە ناو یاریگەی فرەنسۆ هەریری ئەنجامدەدات. راهێنەر و یاریزانانی عێراق دەیانەوێت لەو دوو یارییەی بەرامبەر ئێران ئەنجامی دەدەن، سەرکەوتووبن.
هەر دوو هەڵبژاردە مانگی داهاتوو بەشداریی دەکەن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا لە ئەندەنووسیا
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە 1948 دامەزراوە و سێجار بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ