شرۆڤه:ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له چه‌ند رۆژێكى كه‌م و به‌خێرایى له‌نێوان چه‌ند بژارده‌یه‌كدا شوێنگره‌وه‌ى بۆ تیتۆ ڤیلانۆڤاى ته‌مه‌ن 44ساڵ ده‌ستنیشانكرد. ئه‌ویش جیراردۆ مارتینۆى ئه‌رجه‌نتینى ته‌مه‌ن 50ساڵه، گرێبه‌ستى مارتینۆ بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌بێت..
له 113 ساڵه‌ى ته‌مه‌نى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، ئه‌مه چواره‌م ئه‌رجه‌نتینییه، كه ئه‌ركى راهێنه‌رى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه، ده‌گرێته ئه‌ستۆ، پاش لویس سیزار مینۆتى له‌ساڵى 1984. ئه‌م راهێنه‌ره چوار نازناوى بۆ یانه‌ى لیبه‌رتادى پاره‌گواى ده‌سته‌به‌ركرد، 2006 تا 2011 راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پاره‌گواى بووه، توانى له‌مۆندیالى 2010 پاره‌گواى بگه‌یه‌نێته قۆناخى چاره‌گى كۆتایى، پرسیارى جدى ئه‌وه‌یه بۆ جیراردۆ مارتینۆ ده‌ستنیشانكرا، كه ئه‌ركى راهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه له‌ئه‌ستۆبگرێت؟ به‌بڕواى من یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زیاد له‌جارێك مارتینۆ سه‌رسامى خۆى بۆ"شێوه یاریكردن و ته‌كتیكى تیكى تاكاى به‌رشه‌لۆنه نه‌شاردووه‌ته‌وه".
ره‌نگه ئه‌مه دیوێكى خواستى به‌رپرسانى به‌رشه‌لۆنه‌بێت، چونكه سه‌رسامبوون بۆ ته‌كتیكى به‌رشه‌لۆنه، واده‌كات، كه به بایه‌خێكى زۆرتره‌وه حساب بۆ قسه‌كان و سه‌رسامبوونى مارتینۆ بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكه‌ن، ئه‌شێ ره‌هه‌ندێكى دیكه‌ى هه‌ڵبژاردنى مارتینۆ بۆ شاره‌زایى له‌خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشوور و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك یاریزاناندا لایه‌نێكى دیكه‌ى هه‌ڵبژاردنی بێ.
سێ هێرشبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه پێكدیت له میسى ئه‌رجه‌نتین و نایمارى به‌ڕازیل و سانچێزى چیلى.
ئه‌م سێ هێرشبه‌ره ئاستبه‌رزه‌ى ئه‌مریكاى لاتین، پێویستیان به‌كه‌سێكه شاره‌زاییه‌كى باشى هه‌بێ له به‌كاربردنیان وه‌ك سیانه‌ى لاتینى، راسته مارتینۆ شاره‌زاییه‌كى باشى له شێوه یاریكردن و عه‌قڵییه‌تى یاریزانى ئه‌مریكا هه‌یه، به‌و پێیه‌ى ساڵى 2007 خه‌ڵاتكرا وه‌ك باشترین راهێنه‌رى ئه‌و كیشوه‌ره، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ مارتینۆ كه‌مترین ئه‌زموونى له‌گه‌ڵ یانه‌ى گه‌وره و ئه‌سێره‌ى ئاستبه‌رزكاندا هه‌یه، بۆیه به‌قورسى ده‌زانم بتوانێت هێڵى هێرشبردنى به‌رشه‌لۆنه به‌باشى به‌كار بهێنێ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ساڵى پێشوو توانى نازناوى خولى ئه‌رجه‌نتینى بۆ تیۆڵد ئۆڵد بۆیس به‌ده‌ستبێنێ و هێڵى هێرشبردنى ئه‌و یانه ژماره‌یه‌كى خه‌یاڵى گۆڵیان تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به‌سودو قازانجى به‌رشلۆنه‌یه ده‌شكێته‌وه.
زاڵبوونى مه‌یلى هێرشبه‌رى لاى راهێنه‌ر جیراردۆ مارتینۆ، به‌رشه له‌وه ده‌رباز ده‌كات، كه ئه‌م راهێنه‌ره بیر له‌وه بكاته‌وه تیپى دژبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى بكات و بتوانێ زاڵیه‌تى ئاستى هێرشبه‌رى نیشانى به‌رشه‌لۆنه بدات و ناچارى بكات بیر له‌به‌رگریكردن بكاته‌وه، مه‌یلى هێشبه‌رى یارمه‌تى جیراردۆ ده‌دات تا ئیش له‌سه‌ر سه‌پاندنى شێوه یاریكردن و چوونه ناوه‌وه‌ى نیوه یاریگاى تیپى به‌رامبه‌ر بكات وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رى هێرشبردن و نه‌دانى مۆڵه‌ت بۆ تیپى نه‌یار تا بتوانێ به‌درووستى شێوه یاریكردنى به‌رشه‌لۆنه بخوێنێته‌وه له رووى ته‌كتیكییه‌وه، واته په‌یڕه‌ویكردنى فه‌لسه‌فه‌ى "باشترین به‌رگریكرن هێرشبردنه" ده‌كات، به‌ڵام گرفتى گه‌وره‌ى مارتینۆ ئه‌وه‌یه، كه پێى وایه یارى بریتییه له‌ئه‌نجام، نه‌ك ئاستى به‌رز و نمایشى هونه‌رى ناوازه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یاریگا.
مارتینۆ و سێ هێرشبه‌ره لاتینییه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه
هه‌رچه‌نده هه‌رسێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه جۆرێك له ته‌نسیق و لێكگه‌یشتن و له‌نێوانیاندا به‌دیده‌كرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى جیاوازى شێوازى یاریكردنیان، به‌ڵام به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌رسێكیان ته‌واوكه‌رى یه‌كدین له كرده‌ى هێرشبردندا، پێویسته مارتینۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكات كه نه‌هێڵێ چكۆله‌تیرین گرێى سایكۆلۆژى له‌نێوان نایمار و میسى درووسبێت، ئاخر بخوازین یان نا هه‌ردوو ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ى ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل له‌چه‌ند ئاستێكدا ده‌چنه دۆخى ململانێییه‌كى ئاڵۆزه‌وه كه ده‌شێ هه‌م به‌سوود و ئه‌میش به‌زیانى خۆیان و یانه‌كه‌یان بكه‌وێته‌وه، واته یارى به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن به‌قوربانى یارى تاكه كه‌سى نمایشى هونه‌رى خۆنواندن له‌سه‌ر حسابى به‌رشه‌لۆنه، ئاخر هه‌ردووكیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى جیهان ببه‌نه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ستێره‌ى ژماره‌یه‌كى یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌كه‌یانبن. هه‌ردووكیان جێى بایه‌خى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنن، هه‌ر دووكیان له‌لووتكه‌دان و خه‌ونى گه‌وره‌یان هه‌یه. درووستكردنى كه‌شێكى هێمن و نه‌هێشتنى گرێى سایكۆلۆژى له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌دا، ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌پله‌ى باڵا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى راهێنه‌ر كه پێویسته كه‌سێتییه‌كى به‌هێزى هه‌بێ وه‌ك راهێنه‌ر، چونكه نه‌هێشتنى سه‌رهه‌ڵدانى ئاڵۆزیی، له ژوورى جلگۆڕین، ئه‌بێت به‌كارێكى سه‌خت و كۆنتڕۆڵكردنى پێویستى به‌ڕاهێنه‌رێكه، جیاوازى له‌نێوان یاریزانه‌كان نه‌كات، گرنگه جیراردۆ فه‌زڵى ئه‌م به‌سه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا نه‌دات. جیاوازى له‌نێوان ئه‌م یان ئه‌و ئه‌ستێره‌دا نه‌كات، هه‌وڵبدات زاڵ‌بێت به‌سه‌ر سۆز و عاتیفه‌ى، به‌تایبه‌تى به‌هۆى په‌یوه‌ندى گه‌رم و به‌تینى له‌گه‌ڵ میسى و خانه‌واده‌كه‌ى، نه‌بێته هۆى جیاوازى له‌نێوان میسى و نایمار داسیلڤا.
راهێنه‌ر و هێڵى ناوه‌ند و به‌رگرى به‌رشه‌لۆنه.
بڕواناكه‌م هیچ راهێنه‌رێكى پێشووى به‌رشه‌لۆنه گله‌ى گه‌وره و ره‌خنه‌ى زۆرى هه‌بووبێ له ئاستى هێڵى ناوه‌ندى ئه‌م یانه‌یه، ئاخر هێزى بزوێنه‌رى تیپه‌یارزانانى ناوه‌ندن، ئه‌مان بوونه به‌هۆى ئه‌و شێوه یاریكردنه ئاڵۆزه‌ى به‌رشه‌لۆنه، كه به‌زیانى تیپى دژبه‌ر ده‌شكێته‌وه.
سه‌نگى یانه‌كه له‌هێڵى ناوه‌ڕاستدا خۆى نماینده ده‌كات، كۆى راهێنه‌رانى پێشوو به‌تایبه‌ت له 8 ساڵى رابردوودا كه‌مترین جار دووچارى ئاریشه بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ نزم ئاستى هێڵى ناوه‌ند، چونكه به‌رده‌وام ئاستێكى به‌رزیان پیشانداوه هه‌م پاڵپشتبوون بۆ هێڵى به‌رگرى و هه‌م كۆڵه‌كه‌ن بۆ هێڵى هێرشبردن. گه‌ر شتێك به‌ناوى قه‌یرانى گۆڵ نه‌كردن، یان گۆڵ لێكران بوونى هه‌بێ، یان له‌هێڵى هێرشبردن، یان له‌هێڵى به‌رگیردا بووه. ئیشى جیراردۆ مارتینۆ ئێجگار زه‌حمه‌ته، چونكه ساڵى پێشوو، پۆیۆڵ به‌هۆى پێكرانى به‌رده‌وام و ناجێگیرى ئاستى پێكى و سه‌ركه‌وتنى سه‌ره‌ڕۆیانه‌ى ئادریانۆ و میزاجییه‌تى ئاڵڤێس هۆكاربوون، بۆ خراپئاستى هێڵى به‌رگرى به‌رشه‌لۆنه.
به‌كورتى مارتینۆ له‌به‌رده‌م تاقیكارى و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى دژواردایه، له‌به‌رده‌م په‌یداكردنى نێوبانگێكى مه‌زندایه گه‌ر بتوانێ ئه‌نجامى گه‌وره و گرنگ بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستبهێنێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ