رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
تا دێت كێشه‌كان ئه‌ردا تۆرانی یاریزانی توركی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی زیاتر ده‌بن، كه به‌مدواییه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسێكه‌وه له‌نێو فڕۆكه‌دا وازی له یاری نێوده‌وڵه‌تی هێنا. سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی ئاشكرایكرد "تۆران به‌هۆی قوماركردنه‌وه هیچ پاره‌یه‌كی نه‌ماوه، بۆیه له‌نێو فڕۆكه‌شدا كۆنترۆلی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و له رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی داوه".
له كاتێكدا كه رووی له سعوودیه كردووه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی عومره له كه‌عبه‌ی ماڵی خوا، چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌ڤانی له ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه، یاریزانی توركی ئه‌ردا تۆران، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی بارسێلۆنا، تووشی بێ پاره‌یی بووه، دوای ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له قوماردا دۆڕاندووه.
پێده‌چێ تۆران له رۆیشتن له بارسێلۆنا نزیك بێت، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی رابردوودا ته‌نیا له 14 یاری ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش ده‌چێته سه‌ر كۆسته‌كه‌ی دوایی، كه به‌سه‌ری هات، دوای ئه‌وه‌ی ناچاربوو واز له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بێنێت، پاش هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك له‌نێو فڕۆكه‌دا.
به گوێره‌ی ئێزگه‌ی ئالاكارتای كه‌تالۆنی "تۆران له كۆتایی وه‌رز چووه‌ته گازینۆیه‌ك و بڕه پاره‌یه‌كی هێنده زۆری دۆڕاندووه، ئێستا بێ سه‌ره‌وه‌ت و سامان ماوه‌ته‌وه". ئه‌و ئیزگه‌یه هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه بووبێت، تۆران به‌مدواییه جڵه‌وی خۆی له‌نێو فڕۆكه‌دا له‌ده‌ست بدات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ